بەهای دۆلار و تمەن شكان



بەهای دۆلاری ئەمریكی و تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە دابەزین كردووە، بەجۆرێك تمەن نزمترین ئاستی مێژووویی خۆی تۆماركرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین كردووە و تەنها لەمڕۆدا نزیكەی هەزار دینار لە بەهاكەی دابەزیوە.

ڕاشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دۆلارەكە، بەهای 100 دۆلار بە 147 هەزار و 900 دینار بوو، بەڵام لە ئێستادا دابەزیوە بۆ 147 هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهای تمەنی ئێرانی زۆر دابەزیوە و 100 دۆلار بە 6 ملیۆن و 600 هەزار تمەنە بە حەواڵە، هەروەها بە نەقدی سپاچەك بە 6 ملیۆن و 300 هەزار تمەنە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی پێشبینییەكان، بەهۆی سەردانەكەی سودانی بۆ ئەمریكا و ڕێككەوتنی لەگەڵ بایدن و واژۆكردنی چەندین ڕێككەوتن و پشتیوانی واشنتۆن بۆ بەغدا دەبوو نرخی دۆلار زۆرترین دابەزین تۆماربكات و بگاتە خوار 140 هەزار دینار، بەڵام هێشتا دابەزینێكی ئەوتۆی تۆمارنەكردووە.

دوو سەبەتەی خۆراكی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
پێت دوو سەبەتەی خۆراكی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
تاوە باران هەرێم دەگرێتەوە و كەش فێنك دەبێت
دوات تاوە باران هەرێم دەگرێتەوە و كەش فێنك دەبێت
پەیوەنیدر