چەند ڕۆژێک دەبێت نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دینار ڕوو لە دابەزینە، ئەمرۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٧ هەزار و ٤٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٧ هەزار و ٤٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نرخەکەی گۆڕانێکی بەرچاوی بەسەردا نەهاتووە.
لە سەرەتای ئەمساڵ بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار گرتەبەر، لە سەرەتای مانگی نیسانەوە بەهۆی سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا نرخی دۆلار دابەزی، بەهای ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٦ هەزار و ٢٥٠ دینار.
دوێنێ هەینی، محەمەد شیاع سودانی، ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا باسمان لە بانکە سزادراوەکان کردووە و لیژنەیەکی هاوبەشمان پێکھێناوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە کە کەرتی بانکی و بانکەکان لە عێراق گەشەیان کردووە.