سودانی بۆ نرخی دۆلار بڕیاریدا و بەهاكەی دابەزاند



سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی كۆبووەوە و ڕایگەیاند، دەبێت دۆلار بە نرخی فەرمی بە هاووڵاتیان بفرۆشرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕایگەیاندووە، بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی گشتی نرخەكان و ڕێژەی ئاڵوگۆر بەپێی ئەو ئەركانەی، كە لە ماددەی (3 و 4) ی یاسای بانكی ناوەندی عێراقدا هاتووە هەنگاو بنێن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە بانكی ناوەندی ڕێكارە پێویستەكان بگرێتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لە گومرگی نایاسایی و هەموو ئەو شتانەی، كە زیان بە بازاڕی ناوخۆ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەكان.

سودانی داوای كاراكردنی هەنگاوەكانیشی كردووە بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی بە نرخی فەرمی بە هاووڵاتیان.

دوابەدوای كۆبوونەوەكەی بانكی ناوەندی عێراق و سەرۆك وەزیران، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد و نرخی 100 دۆلار بۆ 156 هەزار دینار و بەبڕی 4 هەزار دینار دابەزی.

داوای یەكگرتنەوەی یەکێتی و گۆڕان دەكرێت
پێت داوای یەكگرتنەوەی یەکێتی و گۆڕان دەكرێت
دوات عەزم: بەرزبوونەوەی دۆلار خەتای كازمییە
پەیوەنیدر