دوای ئەوەی دوێنێ نانەواخانەکەی ئیدریسی نانەوا سوتا، ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی کرد و رایگەیاند، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی نانەواخانەکەشی بۆ نۆژەن دەکرێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە نوێنەرایەتی مهسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە ماڵەکەی خۆی سەردانی ئیدریسی نانەوای کرد.
پارێزگاری هەولێر، جگە لە پێشکەشکردنی دیارییەک ڕایگەیاند، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی نانەواخانەکەشی بۆ نۆژەن دەکرێتەوە.