بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، تۆمەتبارێک دەستگیردەکات کە چوار ئۆتۆمبێلی دزیوە و تەقەی لەمەفرەزەکانی ئاسایش کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، رایگەیاند، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دوای چاودێری و بەدواداچوون لەرۆژی ٢٠٢٤/٤/١٤ لەقەزای چەمچەماڵ، توانرا تۆمەتبارێکی داواکراوی هەڵاتوو لە یاسا،لەدایکبووی (٢٠٠٠) بەناوی(پ.ف.ح) دەستگیربکەن.
تلە راگەیەندراوەکەا هاتووە کە تۆمەتبارەکە چەندین پێشینەی تاوانی دزیکردنی ئۆتۆمبێل و هەڵکوتانە سەر هاوڵاتیان و سەرانە وەرگرتن و تەقەکردن لەمەفرەزەکانی ئاسایشی هەبووە و لەسەر ڕێگای ( ناحیەی شۆڕش و سەنگاو و قەزای کەلار )بەزەبری چەک چەندین ئۆتۆمبێلی لە هاووڵاتییان سەندووە و بووەتە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتییان و ڕێبوارانی سنوورەکە.
ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت:”دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار و دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەکان، سەرجەم ئۆتۆمبێلە دزراوەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا ڕادەستی خاوەکانیان کرایەوە.
لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەکانی (٤٤٣ , ٤٤١, ٤٤٦) لەیاسای سزادان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.