بەڕێوەبەرایەتی کارەساتەکانی تورکیا (ئافاد) ڕۆژی پێنج شە ممە ڕایگە یاند، بوومەلەڕزەیەک بەگوڕی 5.6 پلەی ڕێختەر پارێزگای تۆکات-ی لە باکووری تورکیا هە ژاند.
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، تیمەکانی ئافاد و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکە لێکۆڵینەوە لە دۆخی شوێنی ڕوودانی بوومەلەرزەکە دەکەن.
لە 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر باشووری تورکیا و باکووری سوریای هەژاند، دواتر بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 7.6 ڕوویدایەوە، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان هەزار کەس و ماڵوێرانی ماددی گەورەی بەجێهێشت .