عەزم: بەرزبوونەوەی دۆلار خەتای كازمییە





ئەحمەد جبوری سەركردە لە هاوپەیمانی عەزم، بەرپرسیارێتی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەداتە پاڵ حكومەتی پێشوو.

بەپێی تویتێك كە لەلایەن جبورییەوە بڵاوكرایەوە”بەرپرسیارێتی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ئەستۆی حكومەتی پێشوو و بانكی ناوەندییە كە ساڵ و نیوێك لەمەوبەر پابەندی ڕێنماییەكانی خەزێنەی ئەمریكایی نەبوون و بەردەوامبوون لە فرۆشتنی دۆلار بە بانكە دیاریكراوەكان و هیچ تاوانێكی حكومەتەكەی سودانی تێدا نییە”.

بە وتەی سەركردەكەی هاوپەیمانی عەزم”بەرزبوونەوەی ئێستای نرخی دۆلار، كاردانەوەیەكی سروشتى و كاتییە بۆ ڕاگرتنی گەندەڵییە ڕێكخراوەكان لە بانكی ناوەندی”.

 

سودانی بۆ نرخی دۆلار بڕیاریدا و بەهاكەی دابەزاند
پێت سودانی بۆ نرخی دۆلار بڕیاریدا و بەهاكەی دابەزاند
تەرمی هاووڵاتییەك لە قەڵادزێ‌ دۆزرایەوە
دوات تەرمی هاووڵاتییەك لە قەڵادزێ‌ دۆزرایەوە
پەیوەنیدر