نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا دابەزی هەرچەندە بانکی ناوەندی بڕی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەم کردەوە.
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 269 ملیۆن و 62 هەزار و 701 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 251 ملیۆن و 302 هەزار و 701 دۆلاری حەواڵەو و 17 ملیۆن و 760 هەزاریشی بە نەخت بووە.
سەرباری کەمکردنەوەی فرۆشتنی دۆلاری نەخت، بەڵام نرخەکەی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دابەزی و 100 دۆلار بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
بۆرسەی هەولێر 147 هەزار و 950 دینار
بۆرسەی سلێمانی 147 هەزار و 900 دینار
بۆرسەی بەغدا 148 هەزار دینار
بۆرسەی بەسڕە 148 هەزار دینار