یەکێتی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکات، پارتیش سوورە لەسە بەشدارینەکردن



پارتی دیموکراتی کوردستان سوورە لەسەر بەشدارینەکردنی هەڵبژاردن، وتەبێژی یەکێتییش ڕایگەیاند، “ئەنجوومەنی سەکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە، لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنەوە گفتوگۆ دەکەن”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە، یەکێک لە پرسەکان تایبەتە بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دابەشکردنی سەرکردایەتییەکان بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی ھەموو ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە کردووە، لە کۆبونەوەکەیاندا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەن.

وتەکانی سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی لەکاتێکدایە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان سوورە لەسەر بەشدارینەکردنی هەڵبژاردن، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانەی پێشوازیکردن لە تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق، پێی ڕاگەیاند، ناکرێت لەو وادەیەی دیاری کراوە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت.

لە وەڵامیدا تۆماس سیلەر ڕایگەیاندووە، یەكێتیی ئەوروپا و نەتەوە یەكگرتووەكان هاوڕان، كە هەڵبژاردن بە بێ بەشداریی حزبێكی گەورەی وەك پارتی، دیموكراتیانە و سەركەوتوو نابێت.

چەند ڕۆژێک بەر لە ئێساتش جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، کە تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ دواخستن یان ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە ئارادا نییە و ئێمە ئامادەین بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە لە ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ.

پزیشکێکی پسپۆڕ: ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنایە
پێت پزیشکێکی پسپۆڕ: ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنایە
ئیسرائیل بۆچی هێرشەکەی بۆ سەر ئێران دواخست؟
دوات ئیسرائیل بۆچی هێرشەکەی بۆ سەر ئێران دواخست؟
پەیوەنیدر