ئیسرائیل بۆچی هێرشەکەی بۆ سەر ئێران دواخست؟



ماڵپەڕێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، بڕیار بوو ئیسرائیل ئێوارەی دووشەممە هێرشێکی تۆڵەکردنەوە بۆ سەر ئێران دەستپێبکات، بەڵام دواتر ئیسرائیل ڕایگەیاند، جارێ چاوەڕێ دەبن.

پێگەی هەواڵی ئەمریکی ئەکسیۆس بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرای کرد، ئیسرائیل پلانی هەبوو ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە هێرشێکی تۆڵەسەندنەوە بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات، بەڵام بڕیاری دواخستنی دا.

لە کاتێکدا ئیسرائیل بڕیاریدابوو وەڵامی هێرشەکەی ئێران بداتەوە کە بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامی دا، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، “ئیدارەی باین هۆشداری داوە لەوەی پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئێران خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ناکات”.

ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە نووسیویەتی، ڕۆژی دووشەممە ئیسرائیل بە ئیدارەی بایدنی ڕاگەیاندووە، کە بڕیاریان داوە چاوەڕێ بکەن و هێرشەکە دوابخەن.

بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، هێرشێکی بچوکی ئیسرائیل لە ناوخۆی ئێران پێدەچێت وەڵامدانەوەی تۆڵەسەندنەوەی ئێرانی لێبکەوێتەوە، بەڵام ئیدارەی بایدن هیوادارە کە گرژییەکان بوەستێت لە هێرشەکەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو کە ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد، کۆتایی بە تۆڵەکردنەوەکانی نێوان هەردوو وڵات بهێنێت.

ئێران ڕۆژی ١٣ی نیسان نزیکەی ٣٥٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی لە دژی ئیسرائیل هەڵدا، ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەیەک لە ئیسرائیل کە لە سەرەتای مانگی نیسان باڵیۆزخانەی ئێرانی لە سووریا کردە ئامانج، چەند بەرپرسێکی ئێرانی تیایدا کوژران.

لەو چوارچێوەیەدا پێگەی هەواڵی ئەمەریکی لە زاری “بەرپرسێکی ئیسرائیلی” بڵاویکردەوە، بڕیاری وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دراوە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کە کەی و بە چ شێوازێک دەبێت.

یەکێتی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکات، پارتیش سوورە لەسە بەشدارینەکردن
پێشت یەکێتی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکات، پارتیش سوورە لەسە بەشدارینەکردن
بەکر حەمە سدیق دەربارەی مووچەی سێ مانگەکە فەرمانبەران دڵنیا دەکاتەوە
دواتر بەکر حەمە سدیق دەربارەی مووچەی سێ مانگەکە فەرمانبەران دڵنیا دەکاتەوە
ەیوەندیدار