كۆمەڵ هەڵوێستی لەسەر هەڵبژاردن و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند



كۆمەڵی دادگەريی كوردستان جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی دیاری كراوی خۆیدا دەكات و ڕایدەگەیەنێت، پشتیوانیی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەكەن.

ئەنجوومی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەرکی دەسەڵاتدارانی هەرێمە، بەرپرسیارانە مامەڵە و رەفتاربکەن و، کارێک نەکەن کە خەڵکی هەرێمی کوردستان بخەنە دۆخێکەوە کە دەرەنجامی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
بەسەرپەرشتیی مامۆستا عەلی باپیر و لە شاری سلێمانیی، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠۲٤، ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆبوەوە.
پاش گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی وردی ڕووداو و پێشهاتەکانی ئێستا، ئەنجومەنی باڵا جەختدەکاتەوە لە:
یەکەم: ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتیش عێراق، بە بارودۆخێکی نائاساییدا تێدەپەڕێت کە ئەوسەری دیارنییە.
کۆمەڵی دادگەریی دەخوازێت کە هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی، پارێزراو و دووربێت لە دەرهاویشتە و دەرەنجامەکانی ئەو بارودۆخە نوێیە ناوچەکەی تێکەوتووە.
ئەرکی دەسەڵاتدارانی هەرێمە، بەرپرسیارانە مامەڵە و رەفتاربکەن و، کارێک نەکەن کە خەڵکی هەرێمی کوردستان بخەنە دۆخێکەوە کە دەرەنجامی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە کە دواتر چارەسەری ئەستەم بێت.
دووەم: پشتیوانیی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی بۆ چارەسەر و کۆتاییهێنان بە کێشە و قەیرانی چەندین ساڵەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان .
سێهەم: سەبارەت بە هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵ جەخت لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دەکاتەوە لەو کاتەی کە دیاریکراوە و دژی هەر جۆرە هەوڵ و هەنگاو و نیازێکین بۆ دواخستنی.
پێمانوایە دواخستنی پرۆسەکە، هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم مەترسیی و ئەگەری هەیە ئەوەشی ماوە لە دەستی بدەین.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
ئەنجومەنی باڵا

 

وەزارەتی دارایی عێراق هەڵوێستی لەسەر پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
پێت وەزارەتی دارایی عێراق هەڵوێستی لەسەر پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
دزی فانی سپلیتەکان لە سلێمانی دەستگیر کرا
دوات دزی فانی سپلیتەکان لە سلێمانی دەستگیر کرا
پەیوەنیدر