پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تورکیا لەڕێگەی درۆنەوە سێ هێرشی بۆ ناوچەی شارباژێر ئەنجامدا و تەنها زیانی ماددی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی نیسان، تورکیا لەڕێگەی درۆنەوە سی جار و لە سێ کاتدا هێرشی کردە سەر گوندەکانی هەرێمی کوردستان لەناوجەی شارباژێر،
لەم بارەیەوە قائیمقامی ماوەت کامەران حەسەن ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەڕێگەی درۆنەوە تورکیا سێ هێرشی کردۆتە سەر گوندەکانی کورەڵە و چیاکانی تەژە و شێلانە لە ناوچەی شارباژێر، تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نییە تەنها خانووی هاووڵاتییەک ڕووخاوە.
تورکیا بە بیانوی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) لە هەرێم ساڵانێکە بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر گوندە سنوورییەکان ، بەڵام لەم ساڵانەدا و بەتایبەت ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ هێرشەکانی لەڕێگەی درۆن و مووشەکەوە بۆ ناو سنووری قەزاکانیش چڕکردۆتەوە، جگە لەکوژرانی دەیان هاووڵاتی مەدەنی هاوکات زیانێکی زۆری بە سروشت و ڕەز و باخی هاووڵاتیانیش گەیاندووە.