پۆلیسی سلێمانی دزی فانی سپلێتەکانی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە، کە زیاتر لە 35 فانی سپلیتی دزیوە.
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای چەند هاوولاتیییەک و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، کە لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی ٣٨ فانی سپلیتی لە هاوولاتییان بردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان دەسپێکرد بۆ سکاڵای ئەو هاووڵاتیانە و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ب،ح،ح )بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەکانیدا.