بانکی ناوەندی عێراق داوا لە بازرگانەکان دەکات کە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ وەربگرن و پەنا بۆ نێوەندگیرەکان نەبەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عێراق کۆبوونەوەیەکی لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا ئەنجامدا.
بانکی ناوەندی عێراق پاش کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دراوی بیانی قەیرانێکی کاتییە وهۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ فشاری ناوخۆیی و دەرەکی.
هەروەها داوا لە بازرگانەکان دەکات، دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بفرۆشن، بارزگانەکانیش لە نێوەندگیرەکانەوە دۆلار نەکڕن.
بانکی ناوەندی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار دەفرۆشێت، بەڵام لە بازاڕەکاندا نرخەکەی ئەمڕۆ نرخەکەی گەیشتە نزیکی ١٦٠ هەزار دینار.
هاوکات محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بانکی ناوەندیدا کۆبووەتەوە، داوای لێکردوون بەهای دۆلار جێگیربکەنەوە.