كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 ڕاگەیەنرا



وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرای دەكات، لە هەفتەی داهاتووەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دەگات و دابەش دەکرێت و دەشڵێت: “پرسی مووچە چارەسەر بووە”.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی دیداری سلێمانی، كە ئەمڕۆ چوار شەممە لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی سازكرا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “چەند ڕۆژێکی دیکە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت، لە هەفتەی داهاتووش دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەکرێت و لەو وادەیەشدا پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دەنێردرێت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بێت بۆ لەومەودوا کێشەی مووچەی فەرمانبەران کۆتایی هاتووە و دواناکەوێت، لە سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران بۆ ئەمریکا دوپات کرایەوە، کە کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەرکراوە.

جەختیشی كردەوە، بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بووە و پرسی مووچە چیدیکە نابێتە گرفت، چونکە مافێکی بنەڕەتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.

وتیشی، “داوایان لە حکومەتی عێراقی کردوە بۆ خەرجکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردو، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراقی وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی نەداونەتەوە”.

 

عه‌ممار حه‌كیم: بڕیاره‌كانی دادگا ڕێگرن له‌ نه‌رمی نواندن به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێم
پێت عه‌ممار حه‌كیم: بڕیاره‌كانی دادگا ڕێگرن له‌ نه‌رمی نواندن به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێم
زیادکردنی مووچە، خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانی هەرێم ناگرێتەوە
دوات زیادکردنی مووچە، خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانی هەرێم ناگرێتەوە
پەیوەنیدر