بانکی ناوەندی عێراق نزیکەی 267 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و نرخەکەشی لە بۆرسەکانی هەرێم و عێراقدا بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی ڕایگەیاند، 266 ملیۆن و 914 هەزار 40 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 242 ملیۆن و 594 هەزار و 40 دۆلاری حەواڵە و 24 ملیۆن و 320 هەزاریش بە نەخت بووە.
لە لایەکی دیکەشەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە و ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:
بۆرسەی هەولێر 148 هەزار و 450 دینار
بۆرسەی سلێمانی 148 هەزار و 500 دینار
بۆرسەی بەغدا 148 هەزار و 400 دینار
بۆرسەی بەسڕە 148 هەزار و 500 دینار