سیستمێك هاوكاریی توشبووانی جەڵـتە دەكات



 

وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا كاریگەرییە ئەرێنییەكانی بەكارهێنانی سیستمی زیرەكی دەستكردی بۆ تووشبووانی جەڵتەی مێشك ئاشكرا كرد.

وەزارەتەكە، ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی كاریگەرییەكی كەمیان لەسەر دەركەوتووە لەدوای ئەوەی تووشی جەڵتەی مێشكبوون لە بەریتانیا، ڕەوشیان باشبووە، ئەمەش بەهۆی زیرەكی دەستكردەوە.

سیستەمی Brainomix e-Stroke لەلایەن كۆمپانیایەكەوە پەرەی پێدراوە بنكەكەی لە ئۆكسفۆرددایە.

ئەو سیستمە بۆ 111 هەزار حاڵەتی جەڵتەی مێشك بەكارهاتووە و كاریگەری ئەرێنی لەسەریان هەبووە.

بەپێی وەزارەتەكە، یارمەتی شیكردنەوەی پشكنینەكانی مێشكیش دەكات، بۆ ئەوەی نەخۆشەكە “چارەسەری گونجاو، لە شوێنی گونجاو، لە كاتی گونجاودا بەدەستبهێنێت”.

لە ساڵی 2022 دا 89 پڕۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێ‌ كراون
پێشت لە ساڵی 2022 دا 89 پڕۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێ‌ كراون
دۆلار گڕ لە ژیانی هاووڵاتیان بەردەدات
دواتر دۆلار گڕ لە ژیانی هاووڵاتیان بەردەدات
ەیوەندیدار