“تەوتین کردنی مووچە لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە دەبێت



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،، وەزیری دارایی عێراق پێی وتووە تەوتین کردنی لەلایەن بانکی رەشید و رافیدەینەوە دەستپێدەکرێت، تا تەوتین تەواو دەکرێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەشێوەی کاش دەدرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، لەچەند رۆژی رابردوو پرسیارم لە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کرد کە بابەتی تەوتین بەکوێ گەیشتووە، لەوەڵامدا وتی، تەوتین دەست پێدەکەین و وەزارەتەکانی هەرێم دابەش دەکەین بەسەر بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین.

وتیشی: رەنگە هەژماری من بخرێتە سەر هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین، تاوەکو ئەو پرۆسەیە تەواو دەکرێت مووچە بەشێوەی کاش بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردوو ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ سێ مووچەی کۆتایی ساڵی ڕابردوو چاوەڕێی وەڵامی دادگای فیدڕاڵین بزانین چ بڕیارێک دەدات.

لای خۆشییەوە موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند،تێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە بۆ بەردەوامیدان بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق مانگانە مووچەی مووچەخۆران رەوانەبكرێت.

موعین کازمی وتیشی:”بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە دەبێت بۆ ئەوە لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین دەكرێنەوە و پێویستە ئاسانكاری بۆ ئەو هەنگاوە بكرێت”.

سەیرترین تۆماری پێوانەیی جیهانی لە تۆماری گینس دا
پێت سەیرترین تۆماری پێوانەیی جیهانی لە تۆماری گینس دا
لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا، ئاوڕێک لە خۆت بدەرەوە
دوات لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا، ئاوڕێک لە خۆت بدەرەوە
پەیوەنیدر