کاریگەرییەکانی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا



کاریگەرییەکانی سەردانەکەی مانگی شوباتی رێزدار مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا و دەرئەنجامەکانی لە ئێستادا دەرئەنجامی کۆبوونەوەو وتوێژەکانی بەرێز محمد شیاع سودانی لە ئەمریکا پشتڕاستی ئەو راستییەی کردەوە، کە سەردانی جەنابی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا لە مانگی شوبات چەند کاریگەرییەکی گرنگ و ستراتیژی ھەبووە بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئاسایش و ئابوری و وزەو کەرتی نەوت و بازرگانی و وەبەرھێنان و دارایی و ئابوری و کەرتی بانکی و داڕشتنەوەی بودجەیەکی دادپەروەر بۆ عێراق و ھەرێم.

وە گرنگترین کاریگەرییەکانی سەردانی بەرێز مەسرور بارزانی لە ئەمریکا لەوەوە سەلمێندرا کەلە کۆبونەوەی دوێنێی بەرێز سودانی و سەرۆک بایدن جەخت لەو بابەتانە کراوەتەوە :

یەکەم: سەرۆک بایدن جەختی لەوە کردووە کە کێشەکانی ھەرێم و بەغداد چارەسەری درێژخایانی بۆ بکرێت، مافە دەستورییەکانی ھەرێم لە بودجەو موچە تەکیدی لەسەر کرایەوە.

دووەم: سەرۆک بایدن ستایشی هەوڵەکانی هەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ گەیشتن بە چارەسەری سەرجەم کێشەکان.

سێیەم: ئەمریکا پشتیوانی بۆ ھەرێمی کوردستان دوپاتکردۆتەوە، وە پاراستنی ئاسایشی ھەرێم کە بەشێکی گرنگی لایەنی سەقامگیری هەمەلایەنەی عێراقە.

چوارەم: دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم لەرێگەی بۆری بۆ تورکیا باسێکی تری گرنگی وتوێژەکانی سەرۆک بایدن بووە لەگەڵ بەرێز سودانی.

کەم خەوی کاریگەری بەسەر ڕووخسارەوە بەجێدەهێڵێت
پێت کەم خەوی کاریگەری بەسەر ڕووخسارەوە بەجێدەهێڵێت
بارزانی: هەوڵی لاوازكردنی هەرێمی كوردستان دەدرێت
دوات بارزانی: هەوڵی لاوازكردنی هەرێمی كوردستان دەدرێت
پەیوەنیدر