نرخی دۆلار ڕووی لە هەڵکشان کرد و تمەنیش دابەزی



پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا نرخی 100 دۆلار گەیشتە 148 هەزار و 900 دینار بەمەش دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی نیسان نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بە 148 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام پاش نیەوەڕۆ دۆلار ڕووی لە بەرزی کرد.

لە ئێستادا نرخى 100 دۆلار بەرامبەر 148هەزار و 900 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە بەیانى ئەمڕۆ نرخى هەر 100دۆلارێک بە بڕى 650دینار بەرزبوەوە، هەروەها، 100دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر شەش ملیۆن و 520هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

هەرچەندە پێشبینی دەکرا سەردانەکەی سودانی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نرخی دۆلار داببەزێنێت، بەڵام هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل،  بەهای دۆلاری بەرزکردۆتەوە و بەهای نەوتی دابەزاند، بەتایبەت ئەمڕۆ کە نزیکە لەوەی 100 دۆلار ببێتە 149 هەزار دیناری عێراقی.

كورد نەیهێشت پڕۆژە یاسایەك لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت
پێت كورد نەیهێشت پڕۆژە یاسایەك لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت
عومرەكارێكی كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد
دوات عومرەكارێكی كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد
پەیوەنیدر