نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا جەخت لە هەڵبژاردن دەكەنەوە



سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كۆبوونەوە و جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی دیاری كراوی خۆیدا دەكەنەوە، كە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ‌ شه‌ممه،‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ‌ پاتریك دورێل، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌ و لەبارەی دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆیان كرد.

بەپێیی ڕاگەیەنراوەكە، له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا “جه‌ختیان له‌ گرنگیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی گفتوگۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقیی فیدڕاڵییان به‌ ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند.”

دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

ڕۆژی 3ـی ئاداری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی هەرێمی، ڕۆژی 10ـی حوزەیرانی ئەم ساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.

بەڵام 18ـی ئادار، پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا بەشداری هەڵبژاردن نەكات و لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، “لە سۆنگەی تێگەیشتنمان لە پێگە و بەرپرسیاریێتیی مێژوویی، لە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین، کە بەشداریی هەڵبژاردنێکی بەنایاسایی و نادەستووری و لە سایەی سیستمێکی سەپێندراودا بەڕێوەبچێت، نەکەین.”

 

عومرەكارێكی كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد
پێت عومرەكارێكی كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد
سەباح هەورامی: ئەم پەتایەی هەیە ڤایرۆسەکەی بەشێکی زۆری کۆرۆنایە
دوات سەباح هەورامی: ئەم پەتایەی هەیە ڤایرۆسەکەی بەشێکی زۆری کۆرۆنایە
پەیوەنیدر