کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەبن و لە شارەکانی هەرێم دەگاتە سەروو 30 پلەی سیلیزی.
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما بە نزیکەى 1-2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.
کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەى چەند رۆژى داهاتوودا پلەکانی گەرما لە سەنتەرى پارێزگاکان لە 30 پلە زیاتر دەبێت وە ناوچە شاخاوییەکان لە نێوان 25-27 پلەى سیلیزى دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 28
سلێمانی: 27
دهۆک: 27
زاخۆ: 29
هەڵەبجە: 27
کەرکوک: 31
سۆران: 25
حاجی ئۆمەران: 17
گەرمیان: 33