ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق ڕاگەیاند



سودانی و بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پرسی ئەگەری لابردنی سزای سەر بانکە عێراقییەکانیان تاوتوێ کرد.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە واشنتۆن بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندی، پێشوازی لە والی ئیدییمو، بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کرد.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ئاوئاهەنگی نێوان عێراق و ئەمریکا لە بوارەکانی دارایی و بانکی و ئابووری و چاکسازییەکانی حکومەتی عێراق لە کەرتی دارایی و بانکیدا.

بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ستایشی ڕێکارەکانی حکومەتی عێراقی کرد بۆ چاکسازی ئابووری و هەوڵەکانی بۆ وەبەرهێنانی باشتر لە بواری وزە، هەروەها ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ کاراکردنی کاری بانکەکانی عێراق و پرسی حەواڵەکردن لە ڕێی بانکەکان.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا 80٪ حەواڵەکان لە ڕێی بانکەکانەوە دەکرێن.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامبوونی ئاوئاهانگی نێوان هەردوولا کرا بۆ چاکسازی دارایی و بانکی و ئەگەری لابردنی ڕێکارەکان لە دژی ئەو بانکە عێراقییانەی پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە سزا درابوون.

 

شاخەوان عەبدوڵا: هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت
پێت شاخەوان عەبدوڵا: هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت
کۆماندۆی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر داعش دەستپێکرد
دوات کۆماندۆی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر داعش دەستپێکرد
پەیوەنیدر