سودانی لەگەڵ بایدن كۆبووەوە



سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە كۆشكی سپی و لەگەڵ سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆبووەوە.

كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە كاتی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەكەی بۆ ئەمریكا گەیشتە كۆشكی سپی و لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

شاندەكەی یاوەری سوودانی دەكات، پێكهاتووە لە شاندێكی باڵای حكومی و پەرلەمانی و نوێنەرانی كەرتی تایبەت و هاوكات، سەفین دزەیی، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم لە شاندەكەدایە.

بڕیارە سودانی و بایدن دوای وێنەگرتنی بەردەم میدیاكان، كۆبوونەوەیەكی داخراو ئەنجام بدەن و دواتر بۆ میدیاكان كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدەن.

کۆبوونەوەی کابینەی جەنگی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ئێران کۆتایی هات
پێت کۆبوونەوەی کابینەی جەنگی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ئێران کۆتایی هات
قوباد تاڵەبانی: ئەگەر پارتی بیەوێت دەتوانێت بەربەست بۆ هەڵبژاردنەکان دروستبکات
دوات قوباد تاڵەبانی: ئەگەر پارتی بیەوێت دەتوانێت بەربەست بۆ هەڵبژاردنەکان دروستبکات
پەیوەنیدر