100 دۆلار لە 160 هەزار دینار نزیكبووەوە



نرخی دۆلار زیاتر بەرز بووەوە و ئەمڕۆ بە 159 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 27\12\2022 ، یادگار حەسەن، لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، 100 دۆلار بە 159 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار دەكرێت.

نرخی دۆلار هەتا دێت زیاتر بەرزدەبێتەوە بەجۆرێك لە ماوەی دوو هەفتەدا 100 دۆلار نزیكەی 12 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

شارەزایانی بواری ئابووری، هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ، بۆ كەمی خستنەڕووی ئەو دراوە لەلایەن بانكی ناوەندی لە بازاڕەكاندا دەگەڕێننەوە، بەشێكی دیكەی شارەزایانیش دەڵێن پشووەكانی سەری ساڵ یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكان كە بووەتە هۆی كەمبوونەوەی دۆلار لە بازاڕەكاندا.

 

ئەمریكا هەڕەشەی سەربڕینی پووتین دەكات
پێت ئەمریكا هەڕەشەی سەربڕینی پووتین دەكات
تاڵیبان گەڕایەوە سەر پلێتەكەی خۆی
دوات تاڵیبان گەڕایەوە سەر پلێتەكەی خۆی
پەیوەنیدر