شەپۆلێكی گەرما تا هەفتەی داهاتوو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما لە هەندێك ناوچە دەگەنە 40 پلەی سەدی.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە سبەینێوە پلەکانی گەرمی قۆناغ بە قۆناغ بەرزدەبنەوە و تا ئێستا هیچ شەپۆلی بارانی باش بۆ ناوچەکەمان بەدەرنەکەوتووە.
لای خۆشیەوە، پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای كەشناسی وتی، “لە سبەینێوە پلەی گەرما دەست بەرزبوونەوە دەکات بەهۆی هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی ئەفریقی، کە دەگاتە دوورگەی عەرەبی و جوڵەکردنی بەئاڕاستەی عێراق و هەرێمی کورستان پلەی گەرما دەست بەرزبوونەوە دەکات لە 5 پلە بۆ 10 پلە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم.
ڕاشیگەیاندووە، لە ناوچە شاخاوییەكان پلەی گەرما لە 15 تا 25 پلە بەرزدەبێتەوە لە سەنتەری شارەكان لە 27 تا 38 پلە و لە ناوچەكانی گەرمیان و كەركوك لە 35 بۆ 42 پلە بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەندێک لە ڕۆژەکان ئەگەری هەیە پلەی گەرما زیاتر بەرز ببێتەوە.