وەزارەتی بازرگانی عێراق كۆتایی هاتنی پشكنینی ئارد لە تاقیگەكان ڕادەگەیەنێت و بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵەی هەولێر دەڵێت: دەست بە دابەشكردنی سێیەمین بەشەئاردی ئەمساڵ دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵەی هەولێر لە گشتاندنێكدا بۆ بریكارەكانی ئارد ڕایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە دوو شەممە 15ی نیسان، دەستی كردووە بە دابەشكردنی لیستی بریكارانی ئارد (بەشیی سێیەم) بۆ ساڵی 2024 و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا.
لای خۆشیەەوە،كۆمپانیای گشتی دروستكراوی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو پشكنینانەی لە تاقیگەكان ئەنجام دراوە لە لقەكانی هەولێر و دیالە و كەركوك بۆ تاقیكردنەوەی ئاردی بەشەخۆراك لە نانەواخانەكان سەركەوتوو بووە.
ڕاشیگەیاندووە، ئامادەكاری تەواویان كردووە دوای پشكنینەكان دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی مانگانەی هاووڵاتیان بكەن.