دەربارەی دەوامی دامودەزگا حکومییەکانی هەڵەبجە بڕیاردرا



ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە بڕیاری دا دەوام لە دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگاکە ئاسایی بکرێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم و عێراق لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانەوە ڕێککەوتن.

ئه‌مڕۆ دووشەممە، ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه به‌ ئاماده‌بوونى جێگرانی ‌پارێزگار لەگەڵ قائیمقامی هەڵەبجە، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە  و بەڕێوەبەرانی ناحیەكانی بیارە، خورماڵ، سیروان و بەمۆ کۆبووەوە و تێیدا دەربارەی ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمی لە دامەزراوەكانی حكومەت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە گفتوگۆ كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا کە گشتاندنێک بۆ سەرجەم دامەزراوەکان سوپاسی سەرجەم فەرمانبەران و كارمەندانی دامەرزاوەكانی حكومەت بکرێت لە ماوەی قەیرانی دارایی و نەبوونی مووچەدا نەیانهێشتووە مامەڵەی هاووڵاتیان و دەوامی فەرمی دامەزراوەكان بوەستێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لەوەكرا پاش ڕێککەوتنى حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر دابینكردنی مافەكانی فەرمانبەران و دابینكردنی مووچە، هەموو پشتگیری و پالپشتیەكی مافەكانی فەرمانبەران دەكەن.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار درا دەوامی فەرمی لە دامەزراوەکانى حکومەت لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئاسایی بکرێتەوە و ئەو دەسەڵاتەش بدرێتە بەرپرسی یەكە کارگێرییەکان و بەرێوەبەرانی ناحیەكان بۆ جیبەجێكردنی.

دەنگدانی ئەزموونیی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت
پێت دەنگدانی ئەزموونیی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت
بەربەست لە دەوروبەری ناوەندەکانی خوێندن دادەنرێت
دوات بەربەست لە دەوروبەری ناوەندەکانی خوێندن دادەنرێت
پەیوەنیدر