کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم ڕایگەیاند، ئەگەری تاوە باران و بروسکەی کەم کەم هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێم بەرزدەبێتەوە.
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکەی کەم کەم لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم لە ناوچە سنووریەکان و قەزای شەنگال و دەوروبەری، هەندێک لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێم هەیە، لەکاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆرێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە 1-3 بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا، خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ،پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزیکەى 1-3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 27
سلێمانی : 25
دهۆک : 25
زاخۆ : 26
هەڵەبجە : 25
کەرکووک : 29
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 15
گەرمیان : 30