کەشناسی: تۆزێکی سووک بەشێکی هەرێم دەگرێتەوە



کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم ڕایگەیاند، ئەگەری تاوە باران و بروسکەی کەم کەم هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێم بەرزدەبێتەوە.

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکەی کەم کەم لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم لە ناوچە سنووریەکان و قەزای شەنگال و دەوروبەری، هەندێک لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێم هەیە، لەکاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆرێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە 1-3  بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا، خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ،پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزیکەى 1-3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 27

سلێمانی : 25

دهۆک : 25

زاخۆ : 26

هەڵەبجە : 25

کەرکووک : 29

سۆران : 24

حاجی ئۆمەران : 15

گەرمیان : 30

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
وەزارەتی دارایی قەرزی پێشینە بۆ توێژێک دەداتەوە
دوات وەزارەتی دارایی قەرزی پێشینە بۆ توێژێک دەداتەوە
پەیوەندیدر