ئەردۆغان دیسان هەڕەشە لە ڕۆژئاوا دەكات



 

سەرۆك كۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: “لەپێناو نەهێشتنی تەواوەتی ئەو هەڕەشانەی دەكرێنە سەر وڵاتەكەمان، بۆشاییەكانی ئەو هێڵە ئەمنییەمان لە سووریا كە قووڵاییەكەی ٣٠ كیلۆمەترە پڕدەكەینەوە، هەنگاوی نوێ دەگرینەبەر”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: “لەپێناو نەهێشتنی تەواوەتی ئەو هەڕەشانەی دەكرێنە سەر وڵاتەكەمان، بۆشاییەكانی ئەو هێڵە ئەمنییەمان لە سووریا كە قووڵاییەكەی ٣٠ كیلۆمەترە پڕدەكەینەوە، هەنگاوی نوێ دەگرینەبەر”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی كابینەی حكوومەتەكەی، گوتارێكی پێشكەش كرد.

ئەردۆغان ڕایگەیاند: “دەچینە قۆناغێكی نوێوە لە بەرەنگاریی، كە جگە لە توانای چەكداریی رێكخراوە تیرۆریستییەكان سەرجەم ژێرخانی سەرچاوەكانی هێز و پشتیوانییان لەناودەبات”.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا و فەرماندەكانی سووپای توركیا یەكەكانی سووپاكەیان لە سنوورەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بەسەركردەوە.

هاوكات سەرچاوەكان بڵاویانكردەوە كە ئەنقەرە لەگەڵ ڕووسیا تاووتوێی بەكارهێنانی ئاسمانی سووریا دەكات لە هێرشی گریمانەكراوی سووپای توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

لەماوەی ڕابردوودا پلانی توركیا بۆ هێرشی سەر ڕۆژئاوای كوردستان شكستیهێنا بەهۆی ڕێگرییەكانی ڕووسیا و ئەمریكاوە.

 

لەسەر هێرشەكەی پاریس، توركیا بانگهێشتی باڵوێزی فەڕەنسا دەكات
پێت لەسەر هێرشەكەی پاریس، توركیا بانگهێشتی باڵوێزی فەڕەنسا دەكات
تەقینەوەی كارگەیەك قوربانی لێكەوتەوە
دوات تەقینەوەی كارگەیەك قوربانی لێكەوتەوە
پەیوەنیدر