دوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیرکران



مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە داواکراو بوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و سەرەنجام توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە لەلایەن دادگاوە بەپێی ماددەی 452 بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو بوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئێستا هەردوو تۆمەتبار (ز، ع – د، ع) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی شوێنی داواکراو دەکرێنەوە.

ئێران.. گەشتە ئاسمانییەکانی لە دوو فڕۆکەخانەی سەرەکی تاران دەستپێکردەوە
پێت ئێران.. گەشتە ئاسمانییەکانی لە دوو فڕۆکەخانەی سەرەکی تاران دەستپێکردەوە
ئەمریکا: ٨٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکشکێنراون کە لە ئێران و یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل ئاڕاستە کرابوون
دوات ئەمریکا: ٨٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکشکێنراون کە لە ئێران و یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل ئاڕاستە کرابوون
پەیوەندیدار