تەقینەوەی كارگەیەك قوربانی لێكەوتەوە



 

برینداربوونی ٦٥ كەس لە ئاكامی تەقینەوەی كارگەیەكی درووستكردنی بۆیە لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵات لە ئێران راگەیەندرا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی ئێران (IRNA)، باقر هونەربەر بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەدانی قەیران لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵات، رایگەیاندووە كە تەقینەوەیەك بەهۆی پاڵەپەستۆی غاز لە كارگەیەكی درووستكردنی، بۆیە لە ناوچەی پیشەسازیی شەهید سالیمی لە شاری ئازەرشەهیری سەربە پارێزگاكە روویداوە.

هونەربەر، ئاماژەی بەوە كرد كە ٦٥ كەس بەهۆی رووداوەكەوە برینداربوون، چارەسەری ٢٢ كەس لە شوێنی رووداوەكە ئەنجامدراوە و ئەو ٢٤ كەسەی كە برینەكانیان سەختە بۆ نەخۆشخانەكانی ئارزشەهیر، ئۆكسو و تەورێز گواسترانەتەوە و ١٩ برینداریش گەیەندراونەتە ناوەندە تەندروستییەكانی ناوچەكە.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە، ئەوەشی خستەڕوو كە لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكە بەردەوامە و راشیگەیاندووە كە دواتر زانیاری زیاتر بڵاو دەكەنەوە.

نزیكەی ٢٨ هەزار كەس لە ٧٩٠ كارگەی ناوچەی پیشەسازیی شەهید سالیمی لە شاری ئازەرشەهیر لە ئازەربایجانی خۆرهەڵات كاردەكەن.

ئەردۆغان دیسان هەڕەشە لە ڕۆژئاوا دەكات
پێت ئەردۆغان دیسان هەڕەشە لە ڕۆژئاوا دەكات
هێرشبەرەكەی پاریس برایە دادگا
دوات هێرشبەرەكەی پاریس برایە دادگا
پەیوەندیدار