ئەمڕۆ سودانی و بایدن لە واشنتۆن کۆدەبنەوە



سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییە ئابووری و سیاسی و ئەمنییەکان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێ دەکات و دوو دیداری دیکەشی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێت.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتۆنە، لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبێتەوە.

ڕۆژنامەی سەباح بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا سودانی و بایدن چەند دۆسیەیەکی ئابووری، سیاسی و ئەمنی لەگەڵ کاراکردنی چەند بەشێکی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا تاوتوێ دەکەن.

پێش ئەو دیدارەش، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، دیداری سێیەمیشی لەگەڵ لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەبێت کە بڕیارە لە بارەگای پێنتاگۆن بەڕێوەبچێت.

بە پێی خشتەی سەردانەکە، سودانی بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی، لەگەڵ والی ئیدییمۆ، بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بۆ پرسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە
پێت لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بۆ پرسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە
شارەزایەکی کەشناسی: سبەی باران دەبارێت
دوات شارەزایەکی کەشناسی: سبەی باران دەبارێت
پەیوەنیدر