كەموكورتی لە پاتری ئۆتۆمبێلدا یەكێكە لە كێشە گەورەكان و دەبێتە هۆی لەكاركەوتنی ئۆتۆمبێل.
پلەی گەرمی ئاسایی بۆ پاتری ئۆتۆمبێل دەبێت (25 – 30) پلەی سیلیزی بێت، لە پلەی نزمی وەرزی زستاندا كێشە بۆ پاتری ئۆتۆمبێل دروست دەبێت، بەڵام لە گەرمی هاویندا كێشەكە گەورەتر دەبێت، كاتێك پلەی گەرمی ناو بزوێنەری ئۆتۆمبێل دەگاتە (60 – 70) پلەی سیلیزی.
ئەمە مەترسیەكی گەورە دروست دەكات بۆ سەر پاتری ئۆتۆمبێل ئەویش بە تێكدانی پێكهاتەی كیمیایی پاتریەكە و بە هەڵمبوونی بەشێكی شلەی ناو پاتریەكە.
پلەی گەرمی بەرز وادەكات باتری ئۆتۆمبێل زیاد لە پێویست خۆی بارگاوی بكاتەوە و بەمەش تەمەنی پاتریەكە كەم دەبێتەوە.