کام وڵاتانە بەشداربوون لە تێکشکاندنی هێرشەکەی ئێران؟



شەوی ڕابردوو چەندین وڵات بەشداربوون لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران و لەنێویشیاندا وڵاتی عەرەبی هەبوو.

شەوی ڕابردوو دوای هەڕەشەکانی ئێران کۆمەڵێک وڵات بەشداری خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی ئێران دژی “ئیسرائیل” دەربڕی، وڵاتانی پەیوەندیدار بریتین لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و لەنێویشیاندا ئوردن، کە ئاسمانی وڵاتەکەی بە دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی پێدا تێپەڕیوە.

نه ته وه يه ك گرتوه كان:

پنتاگۆن دووپاتی کردەوە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگرییان لە دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە کە لە ئێران، عێراق، سوریا و یەمەنەوە هەڵدرابوون.

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا کە بۆ( سی ئێن ئێن ) قسەیان کردووە، هێزەکانی ئەمریکا لە کاتی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر لە ٧٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری یەک ئاراستە و لانیکەم سێ مووشەکی بالیستیکیان خستۆتە خوارەوە.

یەکێک لەو بەرپرسانە ئاماژەی بەوەشکرد، کەشتییە جەنگییەکان لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ڕێگرییان لە مووشەکەکانی بالیستیک کردووە.

فەرەنسا:

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، فەرەنسا لە ڕیزی ئەو وڵاتانەدایە کە لە بەرگریکردن لە دژی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بەشدارن.

ئاماژەی بەوەشکرد، فەرەنسا خاوەنی تەکنەلۆجیا و فڕۆکە و ڕادارێکی زۆر باشە و لەبواری ئاسمانیدا زۆر بەتوانایە ، ئاماژەی بەوەشکرد وردەکاری ورد لەبەردەستدا نییە سەبارەت بەوەی ئایا فڕۆکە فەرەنسییەکان هیچ کام لەو مووشەکانەی ئێرانیان هەڵداوەتە خوارەوە یان نا.

بەریتانیا:

شانشینی یەکگرتوو “ژمارەیەک” فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خستە خوارەوە کە لە کاتی هێرشەکەیدا بۆ سەر ئیسرائیل لەلایەن تارانەوە هەڵدرابوو، هاوکات ڕیشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەواڵەکەی پشتڕاستی کردەوە.

ڕیشی سوناک ڕۆژی یەکشەممە پشتڕاستی کردەوە کە بەریتانیا لە کاتی هێرشی سەر ئیسرائیل فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی خستە خوارەوە.

ئۆردن:

دوو سه ڕچاوه ی ئه منی ناوچه که ڕایانگەیاند، هێزی ئاسمانی ئوردن ده یان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی کە ناوچەی ئاسمانی شانشینی ئوردنیان پێشێل کردووه و بەڕەو ئیسرائیل دەڕۆیشتن، خستووه ته خوارەوه .

ئاماژەیان بەوەشکرد، سوپاش لە ئامادەباشییەکی بەرزدایە و سیستەمی ڕادار چاودێری هەر چالاکیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکات کە لە ئاراستەی عێراق و سوریاوە بێت.

سەرۆکوەزیرانی ئوردن بیشەر ئەلخەساوین ڕایگەیاند، هێزەکانی ئوردن “هەندێک تەنی فڕیویان بەرپەرچداوەتەوە کە شەوی ڕابردوو چوونەتە ناو ئاسمانی ئێمەوە”.

لای خۆیەوە، ئەیمەن ئەلسەفادی، وەزیری دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاند: بەردەوام دەبین لە هەنگاوە پێویستەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری ئوردن، ڕێگەش نادەین کەس ئاسایشمان بخاتە مەترسییەوە.

ئێران باڵیۆزانی سێ وڵات بانگهێشت کرد و نیگەرانی خۆی پێگەیاندن
پێشت ئێران باڵیۆزانی سێ وڵات بانگهێشت کرد و نیگەرانی خۆی پێگەیاندن
وەزیرێكی بەریتانیا: ئەنفال تاوانێکی گەورەیە دەرهەق نەتەوەی کورد كراوە
دواتر وەزیرێكی بەریتانیا: ئەنفال تاوانێکی گەورەیە دەرهەق نەتەوەی کورد كراوە
ەیوەندیدار