شەوی ڕابردوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كەسێكی لەسنووری سلێمانی كوشت



شەوی ڕابردوو لە سنووری شارباژێڕ، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیاوە كەسێك لە ماڵەكەی خۆیدا كوژرا.

کامەران حەسەن، قائیمقامی ماوەت ڕایگەیاندووە، کاتژمێر ١١ـی شەوی ڕابردوو لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومانی گوندی گەڵاڵە کراوە و بەهۆیەوە هاووڵاتیەک گیانی لەدەستداوە، كە دانیشتووی گوندەكەیە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە لەکاتی بۆردوومانەکەدا بەتەنها لە ماڵەوە بووە.

ئاشكراشی كردووە، “ئەو هاووڵاتییە تەمەنی ٣٠ ساڵە، بەڵام خێزاندار نەبووە و لە ئێستاشدا تەرمەکەی دەهێنرێتەوە بۆ سلێمانی”.

وەزیرێكی بەریتانیا: ئەنفال تاوانێکی گەورەیە دەرهەق نەتەوەی کورد كراوە
پێت وەزیرێكی بەریتانیا: ئەنفال تاوانێکی گەورەیە دەرهەق نەتەوەی کورد كراوە
تەیف سامی بڕیاری بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دا
دوات تەیف سامی بڕیاری بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دا
پەیوەنیدر