شەوی ڕابردوو لە سنووری شارباژێڕ، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیاوە كەسێك لە ماڵەكەی خۆیدا كوژرا.
کامەران حەسەن، قائیمقامی ماوەت ڕایگەیاندووە، کاتژمێر ١١ـی شەوی ڕابردوو لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومانی گوندی گەڵاڵە کراوە و بەهۆیەوە هاووڵاتیەک گیانی لەدەستداوە، كە دانیشتووی گوندەكەیە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە لەکاتی بۆردوومانەکەدا بەتەنها لە ماڵەوە بووە.
ئاشكراشی كردووە، “ئەو هاووڵاتییە تەمەنی ٣٠ ساڵە، بەڵام خێزاندار نەبووە و لە ئێستاشدا تەرمەکەی دەهێنرێتەوە بۆ سلێمانی”.