کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پلەی گەرما کەمێک بەرزبێتەوە، بەڵام دەڵێت، سبەینێ ئەگەری نمەبارانی کورت خایەن و هەورە تریشقە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بەگشتى و پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمە بارانى کورت خایەن و هەورە تریشقە هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما 1-3 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 25
سلێمانی: 24
دهۆک: 24
زاخۆ: 25
هەڵەبجە : 26
کەرکووک : 28
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 14
گەرمیان : 30