ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە كۆگایەكی سووتەمەنی سەر رێگای هەولێر – مەخمور لە نزیك ناحیەی شەمامك كەوتەوە، بەرگریی شارستانی هەولێریش دەڵێت:” شەش تیممان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە رەوانە کردووە”.
بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو ئاگر لە كۆگایەكی سووتەمەنی لە نزیك ناحیەی شەمامك كەوتووەتەوە و چەند تیمێکیشمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنیدان.
سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە وتیشی: تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە و ئاستی زیانەکان نەزاندراوە و ئاگرەکەش کۆنتڕۆڵ نەکراوە.