ئاوات محەمەد: پلانی مانگی رەمەزان و رۆژانی جەژن بەسەركەوتویی جێبەجێكرا



قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت: ئەوپلانەی لەلایەن قائیمقامیەت و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز و رۆژانی جەژن دانرابوو بەسەرکەوتویی جێبەجێکرا.

ئەمڕۆ شەممە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت کۆبوەوە، سوپاسی سەرجەم ئەندامانی لیژنەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و هێزە ئەمنییەکانی کرد کە لەمانگی رەمەزان و رۆژانی جەژندا بەئەوپەڕی دڵسۆزییەوە کارەکانی خۆیان راپەڕاندوە.

وتیشی، بەهۆی ئەو ئارامییەی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان فەراهەم بووە بۆبەسەر بردنی رۆژەکانی پشووی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، وایکردوە ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری لە دەرەوەی هەرێم سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان بکەن.

رونیکردوە، بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، زیاتر لە (100) هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری سلێمانییان کردوە، کە ژمارەیەکی زۆریان لە ناوەڕاست و خواروی عێراقەوە هاتون.

قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد کە پێشتر پلانێکی وردیان دانابوو بۆئەوەی لەرووی تەندروستی و سەلامەتی و ئەمنییەوە خزمەتی هاووڵاتیان و گەشتیاران بکەن، خۆشبەختانە پلانەکان جێبەجێکران، هەربۆیە سوپاسی لیژنە هاوبەشەکان و هێزە ئەمنییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەکەین .

پارێزگاری هەولێر ئاماری سێ ڕۆژەی جەژنی لەو پارێزگایە بڵاوکردەوە
پێت پارێزگاری هەولێر ئاماری سێ ڕۆژەی جەژنی لەو پارێزگایە بڵاوکردەوە
لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و كەسێك گیانی لەدەستدا
دوات لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و كەسێك گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر