بەهای دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكاندا، بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە و ئێستا بەهای 100 دۆلار گەیشت‌وتە 148 هەزار و 600 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 13ی نیسان، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، 100 دۆلار بە 148 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی هەواڵی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا بەهای دۆلار بەردەوام لە دابەزیندابوو تاوەكو گەیشتە نزیكەی 145 هەزار دینار، بەڵام هەرچەندە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی گەشتەكەی بەرەو ئەمریكا دەستپێكرد، بەڵام لەبری دابەزینی بەهای دۆلار، بەهاكەی بەرزتر بووەوە.

 

سبەینێ‌ كوتانی منداڵانى خوێندنگەكان لە سەرتاسەری هەرێم دەستپێدەكات
پێت سبەینێ‌ كوتانی منداڵانى خوێندنگەكان لە سەرتاسەری هەرێم دەستپێدەكات
كاتی هەردوو تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرز و كۆتایی ساڵی پۆلی 9 دیاریكرا
دوات كاتی هەردوو تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرز و كۆتایی ساڵی پۆلی 9 دیاریكرا
پەیوەنیدر