كاتی هەردوو تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرز و كۆتایی ساڵی پۆلی 9 دیاریكرا



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، كاتی تاقیكردنەوەی 9ی بنەڕەتی بۆ كۆتایی وەرز، كە لە 60 نمرەیە بۆ سنووری ئەو ناوچانەی بایكۆتی تێدا كرابوو، هەروەها تاقیكردنەوەی خوولی یەكەمی كۆتایی ساڵی دیاری كرد.

بەپێی ئەو ساڵنامە تایبەتەی بۆ “سنووری بایكۆت” واتە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە دانراوە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز بۆ پۆلی ۹ی بنەڕەتی لە ۲۱ـ٤ دەست پێدەکات لە۳۰ـ٤ـ۲۰۲٤ کۆتایی دێت، كە لەسەر ٦۰ نمرەیە.

هاوكات، وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكانی خوولی یەكەمی كۆتایی ساڵی بۆ پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاوكردەوە، كە لە 7- 5- 2024 دەستپێدەكات و بە هەفتەیەك لە 14- 5- 2024 كۆتایی دێت.

هەر بەپێی خشتەكە، ڕۆژانە تاقیكردنەوەكان لەكاتژمێر 8ی بەیانی دەستپێدەكەن و هەر ڕۆژێك بەر پشوو بكەوێتە دەخرێتە ڕۆژی دواتر.

بەهای دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە
پێت بەهای دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە
هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
دوات هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەنیدر