سبەینێ ٣٦هەمین ساڵیادی مەرگەساتی ئەنفال بەڕێوەدەچێت



 

ڕایگەیاند سبەینێ لە مۆنۆمێنتی ئەنفال ساڵیادی ئەو کارەساتە دەکرێتەوە و مەراسیمی تایبەت بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ ١٣/ ٤/ ٢٠٢٤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لیژنەی باڵای سەرپەرشتیکردنی ٣٦ هەمین ساڵیادی مەرگەساتی ئەنفال، بەڕێوەچوونی یادەکەیان لە مۆنۆمێنتی ئەنفال ڕاگەیاند.

ڕەمک ڕەمەزان  قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی ساڵیادی ئەنفال تەواوکراوە و سبەینێ یەکشەممە ١٤/ ٤/ ٢٠٢٤ ئیدارەی چەمچەماڵ سەرجەم فەرمانگەکان و ڕێکخراوەکانی پرسی ئەنفال لە پێشوازی میوانەکاندا دەبن و مەراسیمی یادی ئەنفال و دانانی چەپکە گوڵ لەبەردەم مەزاری ئەنفالکراوان بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە هەر سبەینێ زنجیرەیەک چالاکی هونەری و پێشانگای شێوەکاری و نمایشکردنی فیلمی تایبەت بە جینۆساید و پانێڵی زانستی بەڕێوەبچێت و یادی ئەنفال بەشێوەیەکی شکۆدار ڕابگیرێ .

قائیمقامی چەمچەماڵ سوپاسی سەرۆکایەتی کۆمار و خانمی یەکەمی عێراقی کرد کە بەشێوەیەکی زۆرباش کار لەسەر هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوان و ئەنجامدانی پشکنینی DNA بۆ ڕووفاتەکان دەکەن، ڕاشیگەیاند لە ڕۆژانی داهاتوودا بە پشتیوانی ئیدارەی چەمچەماڵ ستافێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان و ڕێکخراوەکان سەردانی پارێزگای سەماوە و زیندانی نوگرەسەلمان دەکەن.

خەڵك؛ زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم بڵاودەكاتەوە
پێت خەڵك؛ زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم بڵاودەكاتەوە
حوكمی شەرعی كۆكردنەوەی ڕۆژووی قەرزی ڕەمەزان و سوننەتی شەوال لە یەك كاتدا
دوات حوكمی شەرعی كۆكردنەوەی ڕۆژووی قەرزی ڕەمەزان و سوننەتی شەوال لە یەك كاتدا
پەیوەنیدر