ئەو قولانەی شەوی ڕابردوو تەقەیان لێوەکرا ڕووخێنران



پرۆسەی ڕوخاندنی قولەکانی گوندی شەوەکی بەسەرپەرشتی ئاسایشی هەولێر بەڕێوەچوو.

هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستیان به‌ روخاندنی قولـله‌ی ئه‌و قه‌ڵایانه‌ كرد، كه‌ دوێنێ شه‌و له‌ گوندی (شه‌وه‌ك)ی نزیك كۆمه‌ڵگای (مه‌لاهۆمه‌ر) ته‌قه‌یان لێوه‌ كراوه‌.

كاتژمێر 11:30 خوله‌كی دوێنێ شه‌و، له‌م گونده‌ ناكۆكی له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ سه‌ریهه‌ڵدا، به‌ چه‌كی سوك و قورس رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌، ئاسایشی هه‌ولێر چووه‌ سنوره‌كه‌، شه‌ڕه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردو رایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ روویداوه‌.

ئه‌مڕۆ ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستی به‌ رووخاندنی قولـله‌ی ئه‌و قه‌ڵایانه‌ كرد كه‌ دوێنێ شه‌و ته‌قه‌یان لێوه‌ كراوه‌.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەکانی ڕابردوودا به‌ فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی له‌ سلێمانی قه‌ڵای “كوێخا دێرین عوزێری” روخێندرا، ئه‌مه‌ش دوای تۆمه‌تباركردنی به‌ ته‌قه‌كردن له‌ كوڕی سه‌رمایه‌دارێك و سه‌رانه‌وه‌رگرتن.

هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
پێت هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
ڕووداوێكی هاتووچۆ 13 قوربانی لێكەوتەوە
دوات ڕووداوێكی هاتووچۆ 13 قوربانی لێكەوتەوە
پەیوەنیدر