تۆمەتی کوشتن درایە پاڵ ئەو کەسەی سێ هاووڵاتییەکەی پاریسی کوشت



تۆمەتی كووشتن و هەوڵدان بۆ كوشتن، خرایەپاڵ ئەو هاووڵاتییە فەرەنسییەی كە رۆژی هەینی رابردوو سێ چالاكوانی كوردی لە پاریس لە ناوەندی كولتووری ئەحمەد كایا كوشت.

ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، بڵاویکردووەتەوە، تۆمه‌تباره‌كه‌ خانه‌نشینه‌ و پێشتر شۆفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ر بووه‌، هه‌ڵگری ناسنامه‌ی فه‌ره‌نسییه‌، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له‌ فه‌ره‌نسا تۆمه‌تی كووشتن، هه‌وڵدان بۆ كوشتن و ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌تیشی ئاراسته‌كرد.

رۆژی ٢٣-١٢-٢٠٢٢، هاووڵاتییه‌كی فه‌ره‌نسی (تەمەن 69 ساڵ)، بە چەکەوە هێرشیکردە سەر ئارایشتگایەک و ناوەندی کولتووری (ئەحمەد کایا) له‌ پاریس، لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی کورد کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، دواتریش هێرشکارەکە دەستگیرکرا.

راگەیەندراوێک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆرەوە
پێت راگەیەندراوێک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆرەوە
نامەیەکی بەپەلە لە پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینانەوە
دوات نامەیەکی بەپەلە لە پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینانەوە
پەیوەنیدر