نامەیەکی بەپەلە لە پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینانەوە



بەشدار حەسەن، پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان نامەیەکی بەپەلە ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکان و سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

لە نامەکەیدا بەشدار حەسەن ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبارەت بە رەشنووسی یاسای لێبووردنی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە هەرێمی کوردستان، لە بڕگە ٢ی ماددە ٩ی رەشنووسی یاساکەدا هاتووە کەوا (ئەو تاوانانەی بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم گرێدراون، لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە)، کە ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی ئەم لێبووردنە گشتییە سزادراوان و راگیراوانی بادینان و هەمو زیندانیانی تری سیاسی نەگرێتەوە کە بەپێی (ماددە یەک لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣) سزادراون یان راگیراون و لەقۆناغی دادگاییکردن دان.

دەشڵێت:”ئێمە وەک پارێزەرانی بەرگریکار، داواکارین لە بەڕێزتان کەوا بەهیچ شێوەیەک نەهێلن و رێگری بکەن لەوەی ئەم یاسایە بەم شێوازە تێبپەڕێنرێت و (بڕگە دوو لە ماددە ٩) بە هەموو شێوەیەک بسڕێتەوە و نەمێنێت، لەبەر ئەوەی ئامانجەکە روون و ئاشکرایە کە ئەویش نەهێشتن و بێ ئومێدکردنی دەنگی ناڕازییە لە ئێستا و داهاتو لە هەرێمی کوردستان”.

تۆمەتی کوشتن درایە پاڵ ئەو کەسەی سێ هاووڵاتییەکەی پاریسی کوشت
پێت تۆمەتی کوشتن درایە پاڵ ئەو کەسەی سێ هاووڵاتییەکەی پاریسی کوشت
وەزیری بازرگانی باسی بەشە ئارد و سەبەتەی خۆراك دەكات
دوات وەزیری بازرگانی باسی بەشە ئارد و سەبەتەی خۆراك دەكات
پەیوەنیدر