لە بارەی ئەو پەتایەی لە ناو منداڵان بڵاوه هۆشداری دەدرێتە دایك و باوكان



پسپۆڕێكی نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان لەبارەی ئەو پەتایەی ئێستا لە ناو منداڵان زۆر بڵاوە داوا لەدایك و باوكان دەكات، بۆ ئەوەی بەرگری لەشی منداڵەكانیان لاواز نەبێت دەبێت دووربكەونەوە لە بەكارهێنانی دەرمانی دژە زیندەگی (Antibiotic) .

د. محەمەد حەسەن، پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێویستە دایك و باوكان بۆئەوەی بەرگری لەشی منداڵەكانیان لاواز نەبێت بۆ چارەسەری ئەوپەتایەی ئێستا لەناو منداڵان هەیە دەبێت دووربكەونەوە لە بەكارهێنانی دەرمانی دژە زیندەگی (Antibiotic) تەنها بە بڕیاری پزیشك ئەو دەرمانە بدەنە منداڵەكانیان.

وتیشی ،” چارەسەر باشترە بەڕێگەی پاك و خاوێنی لە خواردن، جل و بەرگ و خۆشوشتن، و پشوودان لە شوێنی گونجاو، و خواردنی باش و تەواو كوڵێنراو و وەرگرتنی بڕێكی زۆر شلەمەنی ئەنجام بدرێت”.

ڕاشیگەیاند، لە ئەگەری تووشبوون بە پەتاكە منداڵ لە یەكتر جیابكرێنەوە كەلوپەلی یەكتر بەكارنەهێنن، لەهەمان كاتدا وەرگرتنی دەرمانی ئازارشكێن یان دەرمانی تا یان دەرمانی تر بەپێی پێویست لەژێر ڕاوێژی پزیشك بۆیان ئەنجامبدرێت.

 

زانیاریی نوێ‌ لەبارەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە
پێت زانیاریی نوێ‌ لەبارەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە
هەپەگە؛ دوو سەربازی سوپای توركیا كوژران
دوات هەپەگە؛ دوو سەربازی سوپای توركیا كوژران
پەیوەنیدر