هەڵەبجە: لە سێ رۆژدا نزیکەی 59 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە



گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماری سی رۆژی گەشتیارانی بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی سنوورەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت: 58 هەزار و 862 گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیاریەکانیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەکات و دەڵێت:” سوپاسی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە لە سێ ڕۆژی جەژندا هاوکارمان لەپێشوازی لەگەشتیاراندا، دەشڵێت:”هەمومان پێکەوە توانیمان پێشوازی لە 58 هەزار و 862 گەشتیار و سەردانیکەر بکەین و خۆشبەختانە هیچ ڕوداوێکی نەخوازراو ڕوینەداوە”.

بەهۆی ئەوەی نەورۆزی ئەمساڵ لە مانگی رەمەزاندا بوو، هاووڵاتییان سەیران و گەشتەکانیان خستە دوای مانگی رەمەزان و لە ماوەی ئەم سێ رۆژەی جەژنی رەمەزانیشدا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

رۆژێک پشوو لەم هەفتەیەدا راگەیەنرا
پێت رۆژێک پشوو لەم هەفتەیەدا راگەیەنرا
ئەو تەنەی ئەمڕۆ لە ئاسمانی کوردستان بینرا چی بوو؟
دوات ئەو تەنەی ئەمڕۆ لە ئاسمانی کوردستان بینرا چی بوو؟
پەیوەنیدر