شارەزایەکی کەشناسی زانیاری نوێ لەسەر ئەو تەنە ئاشکرا دەکات کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەشێک لە شارەکانی هەریمی کوردستان بینرا و دەڵێت:” ئەو تەنە پەیوەندی بە ئینتەرنێتەوە هەیە”
محەمەد کەلاری، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” ئه‌و ته‌نه‌ی له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بینراوه په‌یوه‌ندی به Space xوه هه‌یه واتا ڕۆكێتێكی ئاسمانیه بۆ مه‌سه‌له‌ی ئینته‌رنێت”.
دەشڵێت:” ئەو تەنە ناوی زانستیه‌كه space x launch”
دەشڵیت:”ئه‌و روناكیهی له‌ئاسمانی زۆرێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بینرا هیچ جێگای مه‌ترسی نییه و به‌ڵكو كاتێك رۆكێتهكانی بۆشاییگه‌ری ده‌گه‌نه چینی ستراتۆسفێر و میزۆسفێر ئه‌وه‌نده به‌رزن كاتێك خۆریش ئاوا ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی به‌لام له‌وێ هێشتا خۆر ئاوا نه‌بووه روناكیه‌كه‌ی بۆماوه‌یه‌ك ده‌توانرێ له‌ئاسمان ببینرێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه پاشماوه‌ی چالاكی ڕۆكێتهكانه له‌ئاسماندا پێش ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی په‌رش و بلاوو ببێته‌وه ئێمه به‌وو شێوه خر و نیمچە خڕ و کەوانەییە ده‌یان بینین , ئه‌م دیارده‌یه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی كاتێك په‌یداده‌بێت كه پاشماوه‌ی مه‌كینه‌كانی پاڵنه‌ری ڕۆكێتهكه بڕێك له‌هه‌ڵمی ئاو‌و له‌دوای خۆیاندا جێده‌هێڵن دواتر گه‌ردیله‌كانی هه‌ڵمی ئاو‌و له‌وو ئاسته‌ی به‌رگه‌هه‌وادا كه پله‌ی گه‌رما زۆر نزمه راسته‌وخۆ ده‌یان به‌ستێت لەشێوەی کریستاڵی بەفری پاشان و له‌شێوه‌ی رێره‌وێكی هه‌وریدا ده‌رده‌كه‌ون به‌لام بهچڕیهكی مامناوه‌ند و دواتر په‌رش و بڵاودەبنەوە”.
“بۆچی ئێمه له رۆژ یان شه‌ودا ئه‌م دیارده نابینن ؟چونكه له شه‌ودا هیج تیشكێك وه‌ك تیشكی خۆر نیه بۆئه‌وه‌ی له پاشماوه ههوریهكه بدات و ئێمه له‌سه‌ر زه‌ویه‌وه بیبینین وه بۆچی له‌رۆژدا نابینرێ چونكه له‌رۆژدا روناك بونه‌وه‌ی به‌رگه هه‌وای ئاسمان روناكیه‌كه‌ی زاڵتره و ته‌نها له‌رێگه‌ی تهلیسكۆبهكان یان كامێرای تایبه‌ت ده‌بینرێ” محەمەد کەمال وادەڵێت.
هەروەها نووسیویەتی: ئه‌شێ ئه‌مه پاشماوه‌ی رۆكێتی ده‌زگا بۆشاییگهریه جیهانیه‌كان بێت وه‌كوو ناسا و Space X ی ئەمەریکی و ده‌زگای بۆشایی گه‌ری ئه‌وروپی و ده‌زگای بۆشایگەری روسی و ده‌زگای بۆشایگەری هندی و یابانی و چینی و وه چه‌ند ده‌زگایه‌كی ترییش، بابه‌ته‌كه هیج په‌یوه‌ندی به ململانێی سیاسی نیه وه‌جێگای مه‌ترسی و دڵه‌راوكێ نیه به‌ڵكوو بابه‌ته‌كه ته‌نها بابه‌تێكی زانستی بواری بۆشایی گه‌رییه.